بڕوانامەی هێمای بازرگانی

بڕوانامەی هێمای بازرگانی


دەزگای بەرپرس: 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانیبەشی هێمای بازرگانی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیاکان و بازرگانەکان.

مەبەست: 

بۆ تۆمارکردنی هێمای بازرگانیەکان.

مەرجەکان: 

١. ئەنجامدانی پشکنین بۆ هێماکە.

٢. پێشکەشکردنی داواکاری.

٣. بڵاوکردنەوەی هێماکە لە بڵاوکراوەی مانگانە.

٤. پێدانی بڕوانامە دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی.

بەڵگەنامەکان: 

١. بریکارنامە.

٢. رێگاپێدان (ترخیص).

٣. بەراییەکانی کۆمپانیا یاخود کارگە.

٤. رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدارەکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەتوانرێت نوێنەر ئامادەبێت بەمەرجێک مافی بەدواداچوون و تۆمارکردنی گشت مافە یاسایەکانی پێدرابێت و ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بێت لە لایەن تایبەتمەندەکان بریکارنامەکە پەسەندکرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە نێوان (٧٥٠,٠) حەوت سەدو پەنجا هەزار دینار تاکو (١.٠. ٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

ماوەی پێویست: 

١. ئەنجامدانی پشکنین (١) رۆژی پێویستە.

٢. پێشکەشکردنی داواکاری ئەگەر بەڵگەنامەکان تەواوبێت (١) رۆژی پێویستە.

٣. بڵاوکردنەوەی هێما (٩٠) رۆژی پێویستە .

٤. پێدانی بڕوانامەی (١) هەفتەی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: ئەنجامدانی پشکنین.

دوا هەنگاو: پێدانی بڕوانامە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (٥) ژوور دەکات:

١. پشکنین ژووری ژمارە (٢٠A).

٢. وەرگرتنی داواکاری ژمارە (٣٢A).

٣. بڵاوکردنەوەی هێما ژووری ژمارە (٢٠A).

٤. ژمێریاری ژمارە (١٤B).

٥. بەڕێوەبەری تۆمار ژووری ژمارە (١٥A).

واژو: 

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە هێمای بازرگانی (٨-٩) واژوو پێویستە و واژووەکان لەم شوێنانە دەکرێت:

١. بەڕێوەبەری تۆمارکار.

٢. بەرپرسی هۆبە.

٣. فەرمانبەری تایبەت.

ژمارەی سەردان: 

١. پشکنین بەیەک رۆژ دەردەچێت.

٢. داواکاری پێشکەش دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هێماکەی (١) رۆژی پێویستە.

٣. دواتر دەدرێتە بڵاوکراوە بۆ ماوەی (٩٠) رۆژ یەک رۆژی پێویستە.

٤. پاشان رسومات دەدات بە (١) رۆژ.

٥. دوای تەواوبوونی کارەکان بۆ دانەوەی بڕوانامە هەفتەیەکی پێویستە (١) جار سەردانی وەزارەت دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ بەڕێوەبەرایەتیەکی تری پێویست نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. فۆرمی پشکنین. ٢. فۆرمی داواکاری پێشکەشکردن. ٣. بەڵێننامە.