لەندەن / سەردانی شاندی بازرگانی بۆ نوێنەرانی حكومەتی هەرێم

لەندەن / سەردانی شاندی بازرگانی بۆ نوێنەرانی حكومەتی هەرێم




2019-11-24 17:18:48


رێكەوتی ١٤/١١/٢٠١٩ شاندی یەكێتی
ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لە شاری لەندەن و لەلایان كاروان جمال نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا پێشوازیان لێكرا لە دیدارێكیدا باسیان لە كارو چاڵاكیەكانی یەكێتی ژوورەكان و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وولاتی بەریتانیا كرد، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی و باقی محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و فیدالدین گەردی و سەدرەدین كەمال و ماجد جلال و سەركەوت بەزاز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ئامادەی دیدارەكە بوون .