سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە كونسلی ئیماراتی عەرەبی

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە كونسلی ئیماراتی عەرەبی




2019-12-04 16:41:46


رۆژى 27/11/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازى كرد له‌ ئه‌حمه‌د زاهيرى كونسوڵى گشتى ميرنشينى عه‌ره‌بى يه‌كگرتووى ئيمارات له‌ هه‌ولێر.
له‌ ديدارێكدا سيروان محه‌ممه‌د جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی ، مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و فيدائه‌ددين گه‌ردى، سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژووری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ئاماده‌بوون، پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئيمارات گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، هێنانى شاندى بازرگانى و كۆمپانياكانى وڵاتى ئيمارات بۆ هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانانى ناوه‌خۆ و سازكردنى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى بازرگانى ته‌وه‌رێكى ترى ئه‌م ديداره‌ بوو.