دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و بەرێوەبەری بانكی ئیگزیم

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و بەرێوەبەری بانكی ئیگزیم




2020-01-06 13:18:25


رێكەوتی ٥/١٢/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی وەبەرهێنانی نەینەوا لەگەڵ بەرێوەبەری بانكی ئیگزیم كۆبویەوە، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە پاكێجه‌كانی ئه‌و بانكه‌ كرد كە گرێبه‌ستیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌توانن تاكو ٥ ملیار دۆلار ته‌ئمینی ئه‌و بازرگانییه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كرێت، كە ئەمەش دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ پاڵپشتی كردن لە پرۆسەی ئابووری كوردستان ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا سیروان محمد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئامادەی دیدارەكە بوو.