كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری سازكرا

كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری سازكرا




2020-02-12 16:46:18


رێكەوتی ٢٧/١/٢٠٢٠ بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری سازكرا .

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی دا بە بارودۆخ و میكانیزمی گەشەپێدانی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و تاوتوێ كردنی گەشەپێدانی ئابووری لە رێگەی زیادكردنی داهات بە ئاراستەی رێكخستنەوەی داهاتەكان و رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و كەمكردنەوەی خەرجییە ناپێویستەكان، جەختیشی كردەوە لە سەر گرنگی داڕشتنی سیاسەت و نەخشەڕێگەیەكی زانستی .

‎هەروەها ئاماژی دا بە كارنامەی كابینەی نۆیەم كە ئامانجێكی لە پێشینەی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و هاندان و پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویستە ‌بۆ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و بیانییەكان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ وەبەرهێنان لە گشت كەرتەكان و گرنگیدان ‌بە كەرتی كشتوكاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرووبووم و بەرهەمی ناوخۆیی

لە كۆبونەوەكەدا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وەكو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئابووری بەشدار بوو كە چەندین پێشنیاری خستە روو بۆ زیاتر گەشەپێدانی كەرتی تایبەت .