‎دیدار و كۆبونەوەكانی شاندی بازرگانی لە ئەبخازیا بەردەوامە

‎دیدار و كۆبونەوەكانی شاندی بازرگانی لە ئەبخازیا بەردەوامە




2019-09-22 19:48:41


‎لە درێژی سەردانەكەیان دا شاندی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان رێكەوتی ١٠/٧/٢٠١٩ بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان كرد و لەلایان فاليري رامشوخافيتش بغانبا سەرۆك وەزیرانی كۆماری ئەبخازیا پێشوازیان لێكرا دواتر سەردانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئەبخازیایان كرد و لەلایان داوور كوفيه وەزیری دەرەوە پێشوازیان لێكرا ئینجا سەردانی وەزارەتی ئابووری كۆماری ئەبخازیایان كرد و لەلایان دیمتری غاغۆش بریكاری وەزیری كشتوكاڵ پێشوازیان لێكرا ، هەر لە بەردەوامی سەردانەكەیاندا سەردانی وەزارەتی ئابووری كۆماری ئەبخازیایان كرد و لەلایان زاوور غۆلیا بریكاری وەزارەتی ئابووری پێشوازیان لێكرا دواتر تاجەگولینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا، شایەنی باسە شاندی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سیروان محمد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و ئەحمد عەبو ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و جەوهەر بەزاز و تاهیر خۆشناو وسەدرەدین كەمال و كمال عزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و ئاراس رەووف و بەختیار ئەمین و ئازاد شامقار ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و نەوزەت ئەحمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی .