كۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری پارێزگای دهۆك بەرێوەچوو

كۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری پارێزگای دهۆك بەرێوەچوو




2021-02-04 15:10:04


رێكەوتی ١/٢/٢٠٢١ لەشاری دهۆك كۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری پارێزگای دهۆك بەرێوەچوو ، لە پانێلی یەكەم دكتۆر محمد شكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بەشدار بوو كە تایبەت بوو بە وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆك لە پانێلی دووەم شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكان بەشداری كرد كە تایبەت بوو بە رۆلی كەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی پارێزگای دهۆك كەتیایدا باسی كێشەو گرفتەكانی كەرتی تایبەت و چۆنیەتی چارەسەركردنی كرد كە لە پانێلەكەدا هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا بەئۆنلاین و فتحی محمد راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و دكتۆر رێبەر راگری كۆلێژی كارگێری و ئابووری لە زانكۆی دهۆك بەشدار بوون .