بەیروت/ كۆنفرانسی بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی لە كەرتی تایبەت

بەیروت/ كۆنفرانسی بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی لە كەرتی تایبەت




2023-08-02 12:52:25



بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جلیل خەیات 
جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر شاندی  ژوورەكانی بازرگانی عێراق بەشداریان كرد لە كۆنفرانسی بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی لە كەرتی تایبەت لە  شاری بەیروت لە ووڵاتی لبنان. لە كۆنفرانسەكەدا دكتۆر دارا جلیل خەیات ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی كەمكردنەوەی گرفتە كۆمەڵایەتیەكان كرد لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە ئەویش بە زیاد كردنی هەڵی كار و بەكارخستنی گەنجان ، كە لە ئەنجامدا رێژەی بێكاری كەم دەبێتەوە و بارگرانی دامەزراندنیش لەسەر كەرتی گشتی نامێنێ. لە كۆنفرانسەكەدا سیروان محمد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد رەباتی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدار بوون.