كێشە وتەگەرەكانى بەردەم گەشەسەندنى ئابووریى لە هەرێمى كورستاندا

كێشە وتەگەرەكانى بەردەم گەشەسەندنى ئابووریى لە هەرێمى كورستاندا




2019-10-07 20:45:32


پرۆسەى پەرەسەندنى ئابوورى پروَسەیێكى ئالوَز وتێكچرژاوە و پێویستى بە خستنەڕووى تەواوى توانا مروَیى ومادییەكان هەیە وێڕاى ئەوەى بێ هەبوونى پلانێكى خوێندراوەى دارێژراو جێبەجێكردن و هاتنەدى ئەم پروَسەیە زوَر ئەستەمە. كەواتە بوَ سەركەوتنى هەر پەرەسەندن وگوَڕانكارییەكى ئابوورى پێویستیمان بە سێكوَچكەیێكى گرنگ هەیە ، زەمینەى لەبار كە خوَى لە هەلومەرج و بارودوَخێكى ئاسایی سەقامگیر دەبینێتەوە، توانا وسەرمایەى جوَراوجوَر (مروَیی و مادیی) و پلانێكى ئابوورى زانستیانە ونەرمجیڕ. مەبەستمان لە پلانى ئابوورى  ئەوەنییە سیستەمێكى ئابوورى پلان دارێژڕاوى ناوەندگیرى پەیڕەو بكەین بەلكو ئەوەیە لەسەر بنەمایێكى زانستى و ئاماریی كێشەو گرفتەكانمان دیاری بكەین وبە گوێرەى پلانێكى شیاو چارەسەریان بكەین و وڵات بەرەو گوَڕانكارییەكى جوَری و ریشەیی بەرێ بكەین. ئێمە لە كوردستاندا بەهوَى هێمنى و سەقامگیرى بارى سیاسى و ئاسایش زەمینەیێكى شیاو و لەبارمان هەیە بوَ برەودان بە پەرەسەندن وگوَڕانكاری ئابووریی و ئەم دەرفەتەى لە پێشمانە زوَر زێڕینە ناكرێت لە دەستى بدەین و دەبێت بە باشى و ئابوورییانە بیقوَزینەوە و هەرچى تواناى مروَیی و مادی بەردەست هەیە پێویستە بخرێنەگەڕ بوَ هاتنەكایەوەى ئەم جۆرە پەرەسەندنانە. 
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە توانا وسەرمایەى پێویستى بەردەستمان هەیە بوَ ئەوەى بەم پروَسەیە ئالوَزە رابین؟ یا ئەوەتا ئێمە پلانێكى دارێژڕاومان هەیە بە ناوى پلانى ئابوورى؟ ئەوەى راستى بێت بە گوێرەى قەبارەى ئەو گوَڕانكارى و پەرەسەندنە ئابوورییەى چاوەڕێى دەكەین هەروەها بەپێى ئەو قوَناغەى ئێمە تێیداینە لە ئاست ئابوورى جیهان ئەو تواناو سەرمایەى (بەتایبەتى لایەنە مروَییەكە) كە هەمانە رەنگە كەم بێت سەربارى ئەوەى كە هەم لە رووى جوَرەوە نایاب نییە هەمیش لە رووى شێوە وچوَنیەتى دابەشبوونى ئەو توانایانەوە بەسەر بوارە جیاجیاكان كەموكوڕیێكى زوَر هەیە. كەمى توانا مروَییەكان بوَ چەند هوَكارێك دەگەڕێتەوە پێش هەموو شتێك سیستەمى وەرگرتنى قوتابى و دابەشكردنیان بەسەر كایەكانى خوێندندا هیچ توێژینەوەیێكى دارێژڕاوى لە پشت نییە دەكرێ بڵێین بێ هیچ بەرنامەیێك كە ئایندەى ئەم قوتابیانەو وڵات لەبەرچاو بگیرێت پروَسەى وەرگرتن و دابەشكردنى قوتابیان ئەنجام دەدرێت كە ئەمەش واى كردووە هەندێ لە كایە و بوارە جیاجاكان كەمیێكى زوَرى تێدا دروست بێ لە رووى دەستى كارەوە و هەندێ بوارى تریش لەبەر زوَرى توانا و دەستى كارى پێویستییەوە واى كردووە كەسانێكى زوَر یا بێكار بن یا ئەوەتا بەسەر كایە و بوارەكانى ترى دەرەوەى پسپوَرى خوَیان دابەش بن كە ئەمەش وادەكات توانستى كار و بەرهەمدارییان كەمبێتەوە لە ئەنجامدا بەرهەمى نیشتمانى وڵاتیش كەمدەبێتەوە. كەواتە چەندە سەرمایە و توانا مروَییەكانمان كەمە لەرووى چەندێتییەوە كەموكوڕى ئەم توانایانە لەرووى جوَرییەوە ئەوەندەى تر ئەم كێشەى گەورە كردووە. هەرچى سەبارەت بە سەرمایەى مادى و داراییە ئەوا وێڕاى زوَرى جوَرە خوماڵییەكەى پێویسیتمان بە سەرمایەى دەرەكیش هەیە بە تایبەتى لە كاتێكدا كە سەرمایەى خوَماڵى زوَر ترسنوَكانە مامەڵە لە تەك ئەم قوَناغەدا دەكات بەشى هەرەزوَرى بوَ ئەو بوارانە دەڕوات كە مەترسى لەدوا نییە. كەواتە ئێمە زەمینەى لەبارمان هەیە بوَ هێنانەكایەوەى پەرەسەندنێكى ئابوورى بەڵام لە رووى تواناو سەرمایەى مروَییەوە ئێمە كەموكوڕیێكى زوَرمان هەیە وەك باسمانكرد. دەمێنێتەوە كوَچكەى سێیەم كە زوَر گرنگە ئەویش پلانە ئاشكرایە لەرووى داڕشتنى پلانى ئابوورییەوە ئێمە لەسەرەتاى رێگاداین راستە ئیشوكار كراوە و بە پلانیش كراوە بەڵام ئەو ئیش وكارانە وەختین و ڕیشەیی نین واتە ئەو بەرنامە و پلانانەى داندراون پلانى درێژخایەن نین كە درێژخایەنیش نەبن ناكرێت هەموو لایەنێك لەبەرچاو بگیرێت واتە هیچ هەماهەنگییەك نابێت لە بەرێوەچوونى پڕوَژەكان كەوا دەكات ئالوَزیێك دروست بێت لە ئەنجامدانى ئەم پڕوَژانەدا. بوَیە پێم وایە یەكەمین هەنگاوى ئەنجامدانى پروَسەى پەرەسەندنى ئابوورى لە كوردستاندا سازدانى توێژینەوەى گشتگیر و پێویستە لەسەر لایەنە جوَراو جوَرەكانى وڵات بە پشت بەستن بە ئامارێكى ورد و راست (كە كێشەى هەرەسەكى بەردەم چارەسەركردنى كێشەكانى ئابوورییە) بەشێوەیەك پلانى ئابوورییە توانا جوَراوجوَرەكان ئامادە دەكات و دەخاتەگەڕ بەو ئاراستەیەى كە خزمەتى بەرەوپێشەوچوونى ئابوورى وڵات بكات.
كەواتە بوَ هێنانەدى پەرەسەندن وبوژانەوەیێكى ئابووریی و ئامادە وسازكردنى توانا مروَییەكان و ئاراستەكردنى سەرمایەى داراییە بەو ئاراستەیە پێویستیمان بە دارشتنى پلانێكى ئابوورى زانستیانە و زیرەكانە هەیە كە هەموو بوارە جیاجاكان و گوَڕانكارییە چاوەڕێكراوەكان لەبەرچاوبگرێت هەروەك گوتمان جێبەجێكردنى ئەم پلانەش پێشوەختە دەزگایێكى ئامارى رێك و نوێمان گەرەكە كە هەڵبستێت بە ئاماركردنى كێشەكانى ئابوورى و خستنەڕووى بە ژمارە و داتاى پێویست بوَ بە ئاسانى دانانى رێگەچارەى گونجاو بوَ چارەسەركردن و برەودان بە بوژانەوەى ئابوورى. 

  

                                                                إدریس رمچان كۆچەر 
                                                                    مامۆستاى زانكۆ