کۆمپانیای BMW سەدان ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا دەکشێنێتەوە

کۆمپانیای BMW سەدان ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا دەکشێنێتەوە




2024-08-22 06:37:51


بەڕێوەبەرایەتیی سەلامەتیی هاتووچۆی ڕێگەوبانی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیای (BMW)، بانگهێشتی بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە مۆدێلەکانیان لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2018 دایە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، مەترسی کارەبایی لەو بەشە هەیە کە وابەستەی واتەرپەمپی ئۆتۆمبێلەکەیە و ئەگەری هەیە لەکاتی بەرئاوکەوتنی ببێتە هۆی شۆرتی کارەبایی و بەمەش مەترسی ئاگرکەوتنەوە زیاد دەکات.

دەزگا ئەمەریکییەکە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئاشکرا کردووە کە لەژێر ئەو ئەگەرەدان کە دەگاتە 720 هەزار و 796 ئۆتۆمبێل و ڕاشیگەیاندووە، بریکارەکان بێ بەرانبەر ئەم پشکنینە دەکەن و ئەگەر پێویستیش بکات، ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای (BMW) سەرەتای ئەم مانگە زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێلی لە ئەمەریکا و هەفتەی ڕابردووش زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی لە چین کشاندەوە، ئەمەش بەهۆی چەندین کەموکوڕیی لە بزوێنەر و  پارچەکانی دیکەی ئۆتۆمبێلەکان.